د.عه‌لى قه‌ره‌داغى: گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعییه‌تى له‌ده‌ستداوه

سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى سوریا دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داخى ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمان له كۆنگره‌ێكى رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند تا ئێستا دوو كۆنگره‌ى به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ئایینى ئیسلامى و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و شۆرشگێرانى سوریا ئه‌نجامداوه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بروایه‌ش كه به‌شار ئه‌سه‌دو حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعیه‌تیان له‌ده‌ستداوه .
دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى راشیگه‌یاند له‌و باره‌یه‌شه‌وه فتواێكى شه‌رعییان راگه‌یاندوه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى روسیا‌و چین قسه‌یان كردوه كه لایه‌نگیرى گه‌لى سوریاب كه‌ن نه‌ك رژێمه‌كه‌ى كه ئێستا خوێنى هاوڵاتییان ده‌رێژێت.




