ئاشتی هەورامی: كوردستان وەكوو لایەنێكی نوێی بەرهەمهێنەر و گەشەپێدەری نەوت لەسەر نەخشەی وزەی جیهانەدایه

وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. ئاشتی هەورامی لە دیمانەیەكی تایبەتی ڕۆژنامەی ئینگلیزی "كوردیش گڵۆب"ـدا، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو خاڵە گرنگانەی كە تێیدا سیاسەتی نەوتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەری هەڵدا و ئەو دەستكەوتانەیش كە لە ڕێگەی ئەو سیاسەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە دەست هاتوون.
ئاشتی هەورامی هۆكاری ڕەخنەگرتن لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕوون دەكاتەوە لە بەرانبەر ئەو هێرشە ڕووخێنەرانەی كە گۆڕان دەیانكاتە سەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و هاوكات بە بەردەوامی كەمكردنەوەی بایەخی دەستكەوتەكانی ئەو وەزارەتە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیمانەیەدا، وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاشكرای دەكات كە هەناردەكردنی نەوت بەردەوام دەبێت و دووپاتیشی دەكاتەوە كە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان زیاتر بەرەو هەرێمی كوردستان دێن.




