به‌ره‌ی توركمانی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ كورد به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات

ئایدن مه‌عروف، به‌رپرسی نووسینگه‌ی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بە رووداوی راگەیاندووە: به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئامادەییە له‌گه‌ڵ كورد به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكات.
گوتیشی "ئه‌و بابه‌ته له دراسه‌كردن دایه و زۆر ئاساییه له هه‌ولێر و كه‌ركووك و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ره‌ی توركمانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و باره‌وه كۆنه‌بووه‌ته‌وه و بڕیاری خۆی نه‌داوه".
به‌رپرسی نووسینگه‌ی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ"گرنگ ئه‌وه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا له‌به‌رچاو بگرێت و ئێمه‌ش بێگومان داواكاری و پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌یه".
ئایدن مه‌عروف، راشیگه‌یاند به‌شداری كردنمان له‌گه‌ڵ كورد یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان و به‌ره‌كه‌یان لاری نییه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورد به‌شداری بكات.




