گه‌ڵاڵه‌كردنی كۆتا ره‌شنووسی یاسای لێبوردنی گشتی ته‌واوبووه و هه‌فته‌ی داهاتووش په‌سه‌ند ده‌كرێت.

مشرق ناجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی چڕ وپڕ له‌سه‌ری، كۆتا ره‌شنووسی یاسای لێبوردنی گشتیان گه‌ڵاڵه كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی یاسایی هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كات نوێنه‌ری سه‌رجه‌م كوتله‌كانی نێوان په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه و ره‌وانه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كراوه تاوه‌كو بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق لێبوردنی گشتی بخاته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندی بكات. ئه‌مه وه‌ك مشرق ناجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق هێمای بۆ ده‌كات.




