قایمقامی کەرکووک: بە سەدان خێزانی عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە کەرکووک

بە سەدان خێزانی عەرەبی هاوردە دوای قەرەبووکردنەوەیان دیسان گەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک و مادەی 140هەر لە قۆناغی سەرەتای دایە.
لەمبارەیەشەوە كامیل ساڵه‌یى، قایمقامی ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌ركووك به (رووداو)ى راگه‌یاندووە "زۆرێك له‌و خێزانه عه‌ره‌به هاوردانه‌ى كه نفوس و پسوله‌ى خۆراكیان گواسته‌وه بۆ شوێنه ره‌سه‌نه‌كانى خۆیان، ئێستا دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارى كه‌ركووك به‌م هۆیه‌شه‌وه لیژنه‌ى مادده‌ى 140 دوای 5 ساڵ كاركردن ده‌گه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".
قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک راشیگەیاند "به‌شێك له‌و خێزانه عه‌ره‌به هاوردانه چه‌كى قه‌ره‌بوویان پێ دراوه كه بڕه‌كه‌ى 20 ملیۆن دیناره‌و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و به‌نیازن دووباره له شارى كه‌ركووك نیشته‌جێببنه‌وه و به‌شێكى دیكه‌یان له قۆناغى وه‌رگرتنى چه‌كى قه‌ره‌بوودان به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى له شارى كه‌ركووك بمێننه‌وه.، وەرگرتنی چەکی قەرەبوو رەت دەکەنەوە".
به‌پێى ماده‌ى 140ی دەستووری بنچینەیی عێراق، ده‌بێ ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ى كه چه‌كى قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرن فۆرمێك پڕبگه‌نه‌وه به‌ڵین بده‌ن كه له ماوه‌ى 40 رۆژدا شاره‌كه به‌جێبهێَڵن به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى گه‌راونه‌ته‌وه شوێنه ره‌سه‌نه‌كانى خۆیان دیسان هاتوونه‌ته‌وه شاره‌کە.




