فوئاد حوسێن: مانەوەی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێگه‌ی عیراق له‌ق دەکەن

سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان د.فوئاد حوسێن گوتی: قه‌یرانی سیاسی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هێوربۆته‌وه ، هه‌رووه‌ها ته‌کیدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق بیر له چونیه‌تی ره‌فتارکردن بکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی که رووی له ناوچه‌که کراوه و به‌تایبه‌تی ره‌وشی ئێستای سوریا و بوهاری عه‌ره‌بی .
د.فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی عیراقی ئازاد راگه‌یاند: قه‌یرانی سیاسی له عیراق به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی که‌متر، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌نها باس له‌و قه‌یرانه ده‌که‌ن نه‌وه‌ک چونیه‌تی به‌رێوه‌بردن وچارسه‌رکردنی ، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک پێویست ده‌کات به‌داوی چاره‌سه‌ردا بگه‌رێن، ئێستا هه‌وپه‌یمانیی نشتیمانی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاکسازی کردووه، به‌ڵام سه‌ره‌رای که هه‌موو لایه‌نه‌کانی چاوه‌رێی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه بکه‌ن تا ئێستا ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه پێشکه‌ش نه‌کراوه و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌شدا کۆمه‌ڵێک بیرۆکه سه‌باره‌ت به چاکسازی له ئارادان.
هه‌روه‌ها د. فوئاد حوسێن ئه‌وشی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی نێوان به‌غد و هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه بمێننه‌وه ئه‌وا کاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌سه‌ر ره‌وش و پێگه‌ی عیراق له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه کێشه‌کان بمێننه‌وه له‌وانه‌یه ببن به مه‌ترسی به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئێمه له‌و بروایه‌داین که کێشه ته‌نها له عیراقدا نییه، به‌ڵام له هه‌موو ناوچه‌که‌دا کێشه هه‌یه و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی جدی کار له‌گه‌ل ئه‌م کێشانه نه‌کرێت ره‌وشی ناوچه‌که فشار ده‌کاته سه‌ر ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین وله کوتاییدا توشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ناوچه‌که نه‌بینه‌وه.




