رونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی مامۆستایانی مۆڵه‌ت پیدارو

سه‌باره‌ت به یاداشتی مامۆستایانی مۆڵه‌ت پێدارو كه خوازیارن له زانكۆ درێژه به‌خوێندن بده‌ن و له رێكه‌وتی (30/7/2012) له وێب سایتی (kurdiu) یاداشتێكیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌و به‌شه‌ی یاداشته‌كه‌یان كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی پێویستی ئه‌و مامۆستا مۆڵه‌ت پێداراوانه ده‌ده‌ینه‌وه:
1. به‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ ب.گ. فێركردنی ئاماده‌یی ژماره (1280) له 28/2/2012 هاتووه كه (8) هه‌شت مامۆستا پاڵیۆراون بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات، هه‌روه‌ك (9) نۆ مامۆستا بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده/ به‌شه زانستیه‌كان، له‌گه‌ڵ (9) مامۆستای دیكه‌ش بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ كۆلێژی په‌روه‌رده ( شه‌قڵاوه- مه‌خمور).
2. ئه‌وه‌ی لای ئێمه ئه‌نجامدرا، وه‌رگرتنی ( 4) چوار مامۆستا بوو له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات كه كۆنمره‌كانیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان بووه، ئه‌وانی دیكه مه‌رج و رێنماییه‌كانیان تێدا نه‌بووه، بۆیه وه‌رنه‌گیراون، چونكه مه‌رجی وه‌رگرتنی مامۆستایانی مۆڵه‌ت پێدراو له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت نمره‌ی ئاماده‌یی 65% و نمره‌ی په‌یمانگه‌ی 75% بێت.
3. سه‌باره‌ت به‌پاڵیۆراوان بۆ به‌شی په‌روه‌رده زانستیه‌كان و په‌روه‌رده‌ی (مه‌خمور و شه‌قڵاوه) هیچ كارێكیان بۆ ئه‌نجام نه‌درا، به‌هۆی داخستنی به‌شی په‌روه‌رده زانستیه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و نه‌كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی (مه‌خمورو شه‌قڵاوه ) له ساڵی رابردوودا.




