لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەست پێدەکهنەوە

پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهاتووە و بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان"تارق جەوهەر"لەلێدوانێکێکدا بۆ پەیامنێر گووتی:"پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهاتووە و ڕەنگە لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەکان دەست پێبکهنهوه.
تاریق جەوهەر، گووتی: لەڕۆژی یەکەمی دەست پێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەماندا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تەنیا وتارێک بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم خولەی گرێدان پێشکەش دەکات.
پەرلەمانی کوردستان ساڵانە دوو پشووی هەیە. پشووی زستانە مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات و لەمانگی ئازار کۆتایی دێت. پشووی هاوینەشی لەمانگی تەمووز دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلوول کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان دهڵێن لەماوەی ئەو پشوەشدا سەرقاڵی کارکردنن لەسەر ڕاپۆڕتی پڕۆژە یاساکان بوونه..




