هۆڵه‌ندا ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه

حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی وه‌ك هه‌نگاوێكی تازه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ 2/9/2012 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی كرد له به‌ڕێز ییرۆن كیڵدرهاوس به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كرا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێم، ییرۆن كیڵدرهاوس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نووسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم و گوتی: حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی له كونسوڵی فه‌خری بۆ نووسینگه‌ی باڵیوزخانه له هه‌رێمی كوردستان.
فه‌لاح مسته‌فا ده‌ستخۆشی له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كرد و پیرۆزبایی له دیپلۆماتكار ییرۆن كیڵده‌رهاوس كرد و كه وه‌ك یه‌كه‌م دیپلۆماتكاری هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی له هه‌رێم.
به‌ڕێزیان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای به ده‌ستپێكردنی قوناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی هۆڵه‌ندا وه‌سف كرد‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌كات، به‌تایبه‌ت هۆڵه‌ندا كه رێژه‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كوردستان لێیه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كرد‌و هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ببێته فاكته‌رێك بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و هۆڵه‌ندا له بواره‌كانی ئابووری و كه‌لتووری و رۆشنبیری و زانستی و سازكردنی كۆڕبه‌ندی ئابووری له هه‌رێم.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ییرۆن كیڵدارهاوس رایگه‌یاند له نێوان كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی و كوردستانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه، هه‌روا گوتی: نووسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به‌كار ده‌بین.




