٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موحسین سه‌عدون له‌ هاوپه‌یمانیى كوردستانى به‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى مادده‌ى 140 هه‌ڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info

موحسین سەعدون، ئەندامێکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی وەکو سەرۆکی لێژنەی مادەی 140 هەڵبژێردرا.

موئەیەد تەیب، گوتەبێژی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی راگەیاند: لێژنەی مادەی 140ی پەرلەمانی عێراق، موحسین سەعدون، ئەندامی  فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی وەکو سەرۆکی ئەو لێژنەیە هەڵبژارد .

گوتەبێژی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند "ئەندامێکی سەر به رەوتی سەدر وەک جێگری سەرۆکی لێژنەی مادەی 140ی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا .
کاری ئەم لێژنەیە بەدواداچوونه بۆ لێژنەی باڵای جێ بەجێکردنی مادەی 140 کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە پێک هێنراوە.

هەروەها ئەو لێژنەیە بەدواداچوون بۆ نووسینگەکانی مادەی 140 دەکات لە هەموو ئەو پارێزگایانەی کە ئەم مادەیە دەیگرێتەوە.

مادەی 140 مادەیەکی دەستووریە و لە دەستووری عێراقدا چەسپاوە و تێیدا باس لە کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنێتی چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.
مادەی 140 یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە بڕیاربوو بە پێی دەستوور لە 31/12/2007 جێ بەجێ کرابا بەڵام تاوەکو ئێستا جێ بەجێ نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار