هه‌رێمی كوردستان له جیاتی 17% داوای 23%ـی بوودجه‌ی عێراق ده‌كات

پەرلەمانتارێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوای كردووه كه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا بكرێته 23%.
ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل به "ئاكانیوز"ـی ڕاگه‌یاندووه پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەسكەوتێكی نیشتمانی و نەتەوەیییە و هەرێمەكە بەهۆیەوە خزمەتگوزاری پێشكه‌ش دانیشتوانی دەكات.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی گوتووه كه تا ئێستا پشكی هه‌رێم ته‌نها 17%ـی بودجه‌ی گشتی عێراقه، له كاتێكدا كه تا ئێستا حكوومەتی عێراق بەو 83%ی پشكی بودجەكەی هیچی ئەوتۆی بۆ هاووڵاتییانی عێراق نەكردووە هه‌ربۆیه ئێمە وێڕای داواكردنی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، داوای زیادكردنی پشكی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق لە 17%وە بۆ 23% دەكەین.
ئەو داوایەی هاوپه‌یمانی كوردستانیی لە وەڵامی لێدوانەكانی ئه‌م دواییه‌ی جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە حوسێن شەهرستانی دێت كە داوای كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی گشتیی عێراقدا لە 17%ـەوە بۆ 13% كردبوو.




