ئەمرۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ده‌درێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك و ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه، له‌وانه‌ش ده‌نگ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن و ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی ده‌درێت.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به خه‌ندانی راگه‌یاندووە: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك.
نه‌جیبه وتیشی: "هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنیش ده‌درێت".
راشیگه‌یاند: زیادكردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستی هێنا ئه‌و كاته زیاد ده‌كرێن و ئه‌گه‌رنا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه واتا نۆ ئه‌ندام.




