وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم یه‌کیگرته‌وه
ئه‌مڕۆ عيماد ئه‌حمه‌د، جێگري سه‌رۆك وه‌زيراني هه‌رێمي كوردستان له كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا، هه‌واڵي يه‌كگرتنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي ناوخۆي هه‌رێمي كوردستاني راگه‌ياند.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌دا كه به ئاماده‌بووني كه‌ريم سنجاري وه‌زيري ناوخۆ‌و جه‌لال كه‌ريم بريكاري وه‌زاره‌تي ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو، عيماد ئه‌حمه‌د رووني كرده‌وه كه يه‌كگرتنه‌وه‌ي دوو ئيداره‌كه‌ي وه‌زاره‌تي ناوخۆ له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستي سه‌ربازي، ئيداري‌و دارايي بووه.
ئه‌وه‌شي خسته‌ڕوو كه له‌مه‌ودوا ناوي پۆليسي وه‌زاره‌ته‌كه بريتي ده‌بێت له "پۆليسي ئاماده‌ي هه‌رێمي كوردستان"و سه‌رجه‌ميشيان يه‌ك جۆر جلوبه‌رگ ده‌پۆشن.
سه‌باره‌ت به‌و جياوازييه‌ي كه پێشتر له مووچه‌ي كارمه‌نداني پۆليسي وه‌زاره‌تي ناوخۆدا هه‌بو‌و و چۆنێتي يه‌كخستنه‌وه‌يان، جێگري سه‌رۆكي حكومه‌ت رايگه‌ياند له يه‌كخستني مووچه‌كاندا ئه‌وه‌يان له‌به‌رچاو ده‌گيرێت كه له به‌رژه‌وه‌نديي كارمه‌نداني وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت.
رۆژي 8ي نيساني رابردوو، حكومه‌تي نوێي هه‌رێمي كوردستان له يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌يدا بڕياريدا كه ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كاني ناوخۆ‌و دارايي له‌ماوه‌ي 45 رۆژدا يه‌كبگرنه‌وه‌و يه‌كگرتنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي پێشمه‌رگه‌ش بۆ سه‌رۆكي هه‌رێم دانرا، به‌وپێيه‌ي كه سه‌رۆكي هه‌رێم فه‌رمانده‌ي گشتيي هێزه‌كاني پێشمه‌رگه‌ي هه‌رێمه.




