زیاتر له 2 هه‌زار به‌رپرسى عێراقى بڕوانامه‌ى ساختەیان هەیە

ئه‌مرۆ بڕیارده‌رى لیژنه‌ى نه‌زاهه له په‌رله‌مانى عێراق ئاشکراى کرد 30 هه‌زار بڕوانامه‌ى ساخته له دام‌و ده‌زگاکانى حکومه‌ت هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 2 هه‌زارى بڕوانامه‌ى ساخته‌ى به‌رپرسه‌کانه.
به‌مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه له‌و که‌سانه‌ى که له‌ڕێگه‌ى بڕوانامه‌ى ساخته‌وه له یه‌کیک له دامه‌زراوه‌کان حکومه‌ت کار ده‌که‌ن په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى پێکهێناوه و تا ئێستاش توانیویانه چه‌ندین بڕوانامه‌ى ساخته ئاشکرا بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه خالید عه‌لوانی بڕیارده‌رى لیژنه‌ى نه‌زاهه له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: له ئێستادا 30 هه‌زار بڕوانامه‌ى ساخته ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و دواى ئه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باره‌یه‌وه کۆتای‌یان هات بۆ راى گشتى ئاشکرا ده‌که‌ن. گوتیشی: بڕوانامەکان بەکالۆریۆس و ماستەر و تەنانەت دکتۆراشیان تێدایە.
وتیشى: له‌و ژماره‌یه زیاتر له 2 هه‌زار بڕوانامه‌ى ساخته هى به‌رپرسه‌کانه‌وه و ئاشکراشى کرد هه‌ر که‌سێک تۆمه‌ته‌که‌ى به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یاساى لێبووردنى گشتى نایگرێته‌وه‌و سزا ده‌درێت.




