٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حزبى (توركمن ئیللى) كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازیی لە ریاز ساری کەهیە سەرۆکی حزبی تورکمان ئیلی کرد، لە دیدارەکەدا میرانی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراقی خستەبەرباس و جەختی لەسەر هاوکاریی نێوان پێکهاتەکانی کوردستانی لەسەر بنەمای رێزگرتن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی باڵا کردەوە بەشێوەیەک تایبەتمەندیی هەر پێکهاتەیەک بپارێزرێت.

میرانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ نێوان گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌ زۆرن و هه‌روه‌ها خاڵه‌ ناكۆكیه‌كان هه‌ن به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ ببنه‌ پردێكى به‌هێز بۆ ئالوگۆركردنى بیرو ڕاو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گیانێكى برایانه‌و پێكه‌وه‌ ژیان، هه‌روه‌ها میرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا پارتى دیموكراتى كوردستان زیاتر له‌ هه‌ر لایه‌نێكى دیكه‌ به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر شانه‌، له‌به‌ر مێژوویى پرسه‌روه‌رى پارتى و رۆڵى به‌رچاوى ئه‌مرۆى له‌ گۆره‌پانى سیاسى عێراق و ناوچه‌كه‌ و رۆلى له‌ به‌رگرى كردن و پاراستنى مافى هه‌موو گه‌ڵانى عێراق به‌ تایبه‌تى گه‌لى توركمان كه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ سه‌ره‌كیانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى كوردستان بووه‌ و به‌ راسپارده‌ و فه‌رمانه‌كانى جه‌نابى بارزانى نه‌مر و پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر ئه‌م رێباز و دیده‌ به‌رده‌وامن.

میرانى ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌ كه‌ پاشه‌رۆژێكى گه‌ش چاوه‌روانى گه‌لى كوردستان ده‌كات و ده‌بێت گه‌لى توركمان رۆلى خۆیان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بگێرن.

له‌ لاى خۆیه‌وه‌ ریاز سارى كه‌هیه‌ سه‌رۆكى حزبى توركمن ئیللى سوپاسى سه‌ركردایه‌تى پارتى كرد بۆ ڕه‌خساندنى ئه‌م دیداره‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ گۆرانكارى و پێشكه‌وتن له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستانه‌ و پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ نێوان حزبى توركمن ئیللى و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا و گه‌ل دایه‌. هه‌روه‌ها ریاز كه‌هیه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گه‌ل و پارته‌ سیاسییه‌كانى توركمان به‌ رێز و ته‌قدیره‌وه‌ سه‌یرى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كه‌ن له‌به‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كان له‌ پاراستنى مافى گه‌لانى عێراق و به‌ تایبه‌تى گه‌لى توركمان و به‌ تایبه‌تى رژدبوونى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ر دابینكردن و پاراستنى مافى گه‌لانى عێراق به‌ گشتى و گه‌لى توركمان به‌ تایبه‌تى. له‌ كۆتاییدا ریاز كه‌هیه‌ هیواى خواست ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تكردنى گه‌لى كوردستان و گه‌لانى عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار