موقته‌دا سه‌در دوا هوشداریی دایه نوری مالكی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته پێش به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
ئه‌میر كینانی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌و مۆڵه‌تى پازده رۆژه‌ى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتى ناوبراو به حكوومه‌تى مالكی داوه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه به ئه‌رێ یان نه‌رێ وه‌ڵام بداته‌وه رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كات یان نا.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ متمانه لێ سه‌ندنه‌وه نییه له حكوومه‌ته‌كه‌ى مالكی به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه به شێوه‌ى ئه‌رێنى یان نه‌رێنی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردن یان نه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ڵام بداته‌وه.
كینانی دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌رانی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان پاش كۆتایى هاتنی مۆڵه‌ته‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و له ئاكامى كۆبوونهوهكهوهدا بڕیار ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى تێدا ره‌چاو ده‌كه‌ن له پێناوى چاككردنی پرۆسه‌ى سیاسی‌دا. كینانی ئه‌وه‌یشى ره‌ت كرده‌وه كه مۆڵه‌ته‌كه‌ى سه‌در پێوه‌ندى به پشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یان سازدانی دانیشتنهكانیهوه هه‌بێت.




