به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی رێوره‌سمى بیره‌وه‌رى ئه‌نفالى بادینان له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەک شەممە 2/9/2012 له شارى دهۆك له قه‌ڵاى نزاركێ به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان و وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و ژماره‌یه‌كى به‌رفراوان له كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، ڕێوڕه‌سمى بیره‌وه‌رى 24 ساڵه‌ى ئه‌نفالى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشانگایه‌كى وێنه‌یى كرایه‌وه كه تێدا گوزارشتى له دڕندایه‌تى ئه‌م تاوانه ده‌كرد كه ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجامدراوه.
له سه‌ره‌تا دا نه‌سره‌ت بادى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى پارێزگاى دهۆك ووته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تێدا سه‌رله‌به‌رى چۆنه‌یه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى له دژى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى بادینان خسته ڕوو و نه‌سره‌ت بادى گووتى" ڕژێم به‌عس له ڕێگه‌ى هێزێكى و زۆرى وه‌ك تانك زرێپۆش و هێزێكى پێكهاتوو له سه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار سه‌رباز ده‌ورى ناوچه‌كه‌یان دا‌و خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌ره‌و سنوره‌كانى توركیا ئاواره بوون و هه‌ندێكیشیان گوله‌بارانكران و هه‌ندێكیش ڕزگاریان بوو و به‌شێكیشیان ڕاگوێزران بۆ ئه‌م قه‌ڵایه .
هه‌روه‌ها نه‌سره‌ت بادى سوپاسى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ڵاى نزاركێ بكرێتـه مۆزه‌خانه.
له لایه‌كى دیكه‌وه به‌ره‌ڤان حه‌مدى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رى بیست و چوار ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان ووته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و داواى له سه‌رۆك بارزانى كرد كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.
له‌وته‌یه‌كدا سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێم كرد بۆ سازكردنى ساڵیادى ئه‌م بیره‌وه‌ریه دڵته‌زێنه.
وتیشى" خوشك و برایان ئه‌نفال برینێكى قوڵه و ساڕێژكردنیشى زه‌حمه‌ته و له یاد ناكرێت و هه‌روه‌ها ناشبێت جارێكى دیكه دووباره ببێته‌وه و گه‌لى كوردستان بڵندترین ده‌رسى نیشانى هه‌موو جیهان داوه و دوو فه‌یله‌قى سوپاى عێراقى زۆر خه‌ڵكیان له‌م قه‌ڵایه‌دا شه‌هید كرد.
میلله‌تێك نییه له جیهان به‌م بیروباوه‌ڕیه‌ى گه‌لى كورد له جیهان ته‌نیا گه‌لى كورد نه‌بێت ئه‌م ئه‌خلاقه به‌رزه‌ى مییله‌تى كورد پێویستى به‌وه نیه كه‌س ئامۆژگارى گه‌لى كورد بكات و پێویستیشه حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان كار به جینۆسایدناساندنى تاوانى ئه‌نفال له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن.
"دوژمنى فه‌رقى به كورد نه‌كردوه له زاخۆ تا خانه‌قین ، بۆیه نابێت جیاوازیمان هه‌بێت و ته‌نها كوردبوون بۆ دوژمن تاوان بوو ، بۆیه پێویستمان به یه‌كڕیزى و یه‌كگرتوویى زیاتر هه‌یه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند" ئێستاش خه‌ڵكانێك به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه و بۆیه پێویسته ئێمه هۆشیار بین و سوپاسى خواى گه‌وره بكه‌ین و وێنه دڵته‌زێنه‌كان كه زۆربه‌یان منداڵ بوون له لاى خواى گه‌وره مه‌رته‌به‌یان به‌رزه بۆ هه‌ر كه‌سێك شه‌ره‌فه كه چاره‌نووسى ئه‌م تاوانبارانه‌ى بینى كه چیان به سه‌ر هات و ئه‌مه ده‌رسه بۆ هه‌ر زاڵمێك.
دواتر مامۆستا ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیرى شه‌هید و ئه‌نفالكراون له میانى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه به‌سه‌ر گه‌لى كورد هێنروان له لایه‌ن ڕ‌ژێمى ده‌ڕه‌نده‌ى به‌عسه‌وه له نێوانیشیاندا ئه‌نفالى بادینان.
گووتیشى" یادكردنه‌وه‌ى ئه‌نفالى بادینان ڵاپه‌ڕه‌یه‌كى دیكه‌ى خه‌بات و ڕزگارخوازى میلله‌تى كوردمان بیر ده‌خاته‌وه بۆیه پێویسته شانازى به شه‌هیدانمان بكه‌ین و كار بكه‌ین بۆ ده‌سكه‌وتى زیاتر و به نیشتمانكردنى پرسى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و دابینكردنى ته‌واوى ماف بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان.
وتاری سه‌رۆك بارزانی:-




