٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانیی كوردستان: هەرێم ئامادەیە بۆ وتوێژ لەگەڵ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ وتوێژكردن لەگەڵ بەغدا لەبارەی یاسای نەوت و غاز و ئاماژەی كرد، ئەگەر هەرێم دووبارە هەناردنی نەوت رابگرێ تەنگژەی نوێ دروست نابێ.

موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە، ئەگەر هەرێمی كوردستان هەناردنی نەوت رابگرێتەوە تەنگژەی نوێ لەگەڵ بەغدا دروست نابێ، چونكە تا ئێستە تەنگژەكە بەردەوامە و ئاماژەی كرد، رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری هەرێمی لە بەغدا رای گەیاندووە كە هەرێم ئامادەیە بۆ وتوێژ لەگەڵ بەغدا لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە.

زیاتر گوتی، چەند رەشنووسێك بۆ یاسای نەوت و غاز هەن، بەڵام یەكێكیان رێككەوتنی لەبارەوە كراوە ئەویش رەشنووسی ساڵی 2007ە و دەتوانرێ بكرێتە بنەمای گفتوگۆ.


 

هەواڵی پەیوەندیدار