سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له سه‌ر 7 پرۆژه یاسا ده‌دات

بڕیاره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی سبه‌ینێدا ده‌نگ له سه‌ر حه‌وت پرۆژه یاسا بدات. سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونیكرده‌وه كه دانیشتنی سبه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له سه‌ر پرۆژه یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی و ده‌نگدان له سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان و پرۆژه یاسای گوندی نوێی كشتوكاڵی و ده‌نگدان له سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری و ده‌نگدان له سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان .
هه‌ر له دانیشتنی سبه‌ینێدا پرۆژه یاسای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی یاساكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی هه‌ڵوه‌شاوه له بواری په‌روه‌رده‌دا ده‌نگی له سه‌ر ده‌درێت.
جگه له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عسی هه‌لوه‌شاوه و چالاكیه‌كییه تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كان.




