جێگری پارێزگاری هەولێر: هێشتا دیار نییە كەی ناوی دامەزراوەكان ڕادەگەیەنرێت

بەپێی پلانێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار وایە ئەمساڵ 17 هەزار كەس دابمەزرێن ، لەمبارەیەشەوە سەرۆكی لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەولێر، تاهیر عبدولا جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بە رۆژنامەی هەولێری رایگەیاندووە كە تاكوو ئێستا كاتی راگەیاندنی ناوی دامەزرێنراوەكانی هەرێمی كوردستان دیار نییە.
تاهیر عەبدوڵڵا ئەوەیشی روون كردەوە كە لە ئێستادا ئەوان كار لەسەر ئەو فۆڕمانە دەكەن كە بۆ مامۆستایەتی پڕ كراونەتەوە و لەگەڵ تەواوبوونیشیاندا، ناوەكانیان ڕادەگەیەنن.
بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەولێر، پاش مامۆستایان ناوی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و پاش ئەوانیش ناوی ئەو كەسانەی كە بڕوانامەی 12ـیەمیان هەیە و دواجاریش ناوی بێبڕوانامەكان، رادەگەیەنرێت.
جێگهی باسه بۆ ئهمساڵ به گوێرهی یاسای بودجه 17 ههزار كهس له ههرێمی كوردستاندا دادهمهزرێن، له بهرانبهریشدا زیاتر له 200 ههزار فۆرمی دامهزراندن دابهش كراوه




