عێراقییه نیگه‌رانیى خۆى به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى 32 دادوه‌ر له مووسڵ به بڕیارى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى ده‌ربڕى

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دورخستنەوەی 32 دادوەر لە پارێزگای موسل، گوتەبێژی لیستی عێراقیە رایگەیاند: ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى پێشوو ناده‌ستوورى و نایاساییه و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌ستوورى و یاساییه‌شى نییه بتوانێت دادوه‌ره‌كانى پارێزگه‌ى نه‌ینه‌وا بخاته چوارچێوه‌ى بڕگه‌كانى ریشه‌كێشكردنى ده‌رهێنانى به‌عس
حه‌یده‌ر موللا روونیشى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى پێشوو ناده‌ستوورى و نایاساییه و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌ستوورى و یاساییه‌شى نییه بتوانێت دادوه‌ره‌كانى پارێزگه‌ى نه‌ینه‌وا بخاته چوارچێوه‌ى بڕگه‌كانى ریشه‌كێشكردنى ده‌رهێنانى به‌عس، گوتیشى به‌شێك له‌رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر و كارنامه‌ى چاكسازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى و ته‌واوكردنى یاساكه‌ى له‌خۆده‌گرێت تا رێڕه‌وى ئێستاى خۆى وه‌ربگرێت و له‌رۆژانی داهاتووشدا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پرسى ده‌سته‌ى ناوبراو یه‌كلاده‌كرێته‌وه كاتێك سه‌رۆك و جێگرێكى بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
لاى خۆشیه‌وه ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگارى نه‌ینه‌وا ده‌ركردنى ئه‌و 32 دادوه‌ره‌ى نه‌ینه‌واى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رییه‌وه به نایاسایى ناوبرد و داواى له هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسادانان و ڕاپه‌ڕاندن كرد هه‌ڵوێست له‌باره‌وه وه‌ربگرن.
لاى خۆشیه‌وه لقی 14ى پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به پرسى لادانى ئه‌و 32 دادوه‌ره‌ى پارێزگه‌ى نه‌ینه‌وا روونی كرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره كار له به‌ڕێوه‌چوونى كارى دادگاكان له مووسڵ به تایبه‌تى و له عیراق به‌گشتی ده‌كات، روونیشى كرده‌وه كه نازانرێت ئه‌و دادوه‌رانه له‌سه‌ر چى بنه‌مایه‌ك لادراون و ئایه ئه‌و هه‌نگاوه یاساییه یان بازدانه به‌سه‌ر ده‌قى یاساكان و پێش كه‌وتنى پێكهێنانی ده‌سته‌ى ناوبراوه به‌و شێوه‌یه‌ى یاسا ئاماژى پێ كردووه.
لقى 14 سه‌رسوڕمانى خۆیشى له‌مه‌ڕ ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕى كه دژ به به‌رزترین ده‌سته‌ڵات له وڵات‌دا وه‌رده‌گیرێت كه ده‌سته‌ڵاتى دادوه‌رییه .




