پێویستە مالیكی داوای لێخۆشبوون لە گەلی سووریا بكات
پەرلەمانتاری كوردستانی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان، سیروان ئەحمەد، ڕایگەیاند كە گۆڕانكاری لە ڕژێمی سووریادا كاریگەریی باشی بەسەر نەخشەڕیگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەبێت. داوایشی لە مالیكی كرد بەخۆیدا بچێتەوە و داوای لێخۆشبوون لە گەلی سووریا بكات.
سیروان ئەحمەد، لەسەر ئەو بڕوایەیە كە گۆڕینی ڕژێمی سووریا، كاریگەریی باشی بەسەر نەخشەڕێگای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دەبێت بە تایبەت عێراق. داوایش لەو لیستە سیاسیانە دەكات كە پشتیوانییان لە ڕژێمەكەی ئەسەد كردووە، بە خۆیاندا بچنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئاژانسی "ئەخبارییە"ـی ڕوون كردووەتەوە "لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، نووری مالیكی، پێویستە بەخۆیدا بچێتەوە و بڕیار بدات كە لەگەڵ گەلی سووریا بێت نەك ڕژێمە سەركوتكارییەكەی كە گەلەكەی سەركوت دەكات."




