٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توندوتیژی لە عێراقدا كەم بوەتەوە

سەرچاوە: Hewler

وەزارەتە ئەمنییەكانی عێراق ئاشكرایان كرد لە مانگی ڕابردوودا 164 هاوڵاتی لە لایەن گروپە چەكدارەكانەوە كوژراون و ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت باری ئاسایشی وڵات لە مانگی ئابدا بە بەراورد لەگەڵ مانگی تەمموزدا باشتر بووە.

وەزارەتە ئەمنییەكان ڕوونیانكردەوە لەو 164 عێراقییەی لە مانگی ڕابردوودا كوژراون 90 كەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون و 39كەسیان سەرباز بوون و 35 كەسی دیكەیشیان پۆلیس بوون.

وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ئاماژەیان بەوەش كرد هەر لە مانگی ڕابردوودا 260 عێراقی بریندار بوون و زۆربەی ئەوانیش هاوڵاتی مەدەنی بوون.

لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا 325 عێراقی بەهۆی كارە توندوتیژیەكانەوە گیانیان لەدەست دا و هەربۆیەش ئەو مانگە خوێناویترین مانگ بوو لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار