سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ره‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانی ده‌كات
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 13/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی ره‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریری .
له دیدارێكدا ، شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریری ئه‌مینداری گشتی ره‌وته‌كه وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و دیداره و سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كرد له ره‌خساندنی كه‌شێكی برایانه و دۆستانه كه به هۆیه‌وه توانرا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستان پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆوه ببینێت .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی ره‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانی به هه‌نگاوێكی باشی زانی و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستان كرد و ستایشی رۆڵی سه‌ركرده‌ی خوالێخۆشبوو ره‌فیق حه‌ریری كرد له پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی به كورده‌كانی لوبنان و رایگه‌یاند كه ئه‌م رۆڵه‌ی كۆچكردوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له بیر ناكرێ .
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد له سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق و ئه‌و پرۆسه ئاوه‌دانییه‌ی كه گشت بواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرتۆته‌وه و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه به تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنان و سه‌دان كۆمپانیای گه‌وره له كێبه‌ركێدان بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه و داوایكرد كه كۆمپانیا لوبنانییه‌كانیش به‌شداریی زیاتر له‌و بواره‌دا بكه‌ن و له‌م رووه‌وه یه‌كێك له بزنسمانانی به‌شداربووی دیداره‌كه و نیشته‌جێی كوردستان سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌و كارئاسانی و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌ش به كۆمپانیا لوبنانییه‌كان ده‌یكه‌ن.




