حکومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ دوو هه‌فته‌ی دیکه نوێ ده‌کاته‌وه

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هۆشداریی دابووه حکومه‌تی به‌غدا که هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی تاکو کۆتایی مانگی ئاب/ئۆگۆست راده‌گرێت و ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، "حکومه‌تی هه‌رێم راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ 15ی ئه‌م مانگه نوێ کردۆته‌وه."
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی "رۆیترز"ی راگه‌یاندووه: "حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک نیشاندانی نیازپاکیی خۆی، دوو هه‌فته‌ی دیکه‌ی مۆڵه‌ت داوه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات."
حکومه‌تی هه‌رێم پێشتر هۆشداریی دابوو، گه‌ر حکومه‌تی به‌غدا خه‌رجیی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان که له کێڵگه‌کانی هه‌رێم کارده‌که‌ن، به‌پێی رێککه‌وتنی پێشوو نه‌دات، ئه‌وا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی راده‌گرێت.
مۆڵه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا تاکو کۆتایی مانگیی ئاب/ئۆگۆست بوو.
سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، گوتوویه‌تی: "(به‌م مۆڵه‌ته) ده‌مانه‌وێت په‌یامێک به به‌غدا بده‌ین که ئێمه له هه‌رێم بۆ یارمه‌تی‌دانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق به‌خه‌مین و ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌وان بۆ ئه‌م په‌یامه ئیجابی بوو، ئه‌وا ئاستی هه‌نارده‌ی خۆمان زیاتر ده‌که‌ین."




