كلینتۆن: واشنتۆن هاوپه‌یمانیه‌تیى ئه‌منى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى سه‌ر زه‌ریای ئارام پته‌و ده‌كات

هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند واشنتۆن هاوپه‌یمانیه‌تیى ئه‌منى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى سه‌ر زه‌ریای ئارام پته‌وتر ده‌كات و گووتیشى واشنتۆن هیوا ده‌خوازێت كه به‌شێوه‌یه‌كى پته‌وتر له‌گه‌ڵ چین له‌و زه‌ریایه‌یه‌دا كاربكات.
هیلارى كلینتۆن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆن كى سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا و له وه‌ڵامى پرسیارێكدا له‌باره‌ى ركابه‌رییه‌كانى نێوان واشنتۆن و په‌كین له‌سه‌ر زه‌ریای ئارام‌دا، گووتى ئه‌و زه‌ریایه زۆر گه‌وره‌یه و به‌شى هه‌موو لایه‌كمان ده‌كات و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شى ره‌تكرده‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ریكا بۆ دانانى به‌به‌رستێك له‌به‌رده‌م وڵاتێكى دیارى كراودا چالاكییه‌كانى خۆى له زه‌ریایی ئارام‌دا فراوان ده‌كات.
كلینتۆن گوتیشى ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانى سه‌ر زه‌ریاى ئارام په‌یوه‌ندیه‌كى باش و هاوپه‌یمانیه‌كى پته‌و له نێوانیاندا هه‌بێت و ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ش ئه‌مه‌ریكا و چینیش بگرێته‌وه ، روونشیكرده‌وه كه به‌هۆى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه ئه‌منیه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تى، ده‌سه‌ڵاتدارانى چین به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره له بواره‌كانى دیپلۆماسى و ده‌ره‌وه‌دا هاوكاریى واشنتۆنیان كردوه.
جێگه‌ى باسه به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان وڵاتانى سه‌ر ده‌ریای چینى باشوور و هه‌وڵدانى چین بۆ فراوانكردنى قه‌ڵه‌مڕۆیى له‌و ده‌ریایه‌دا، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕیوه و راشیگه‌یاندوه كه هێزى ده‌ریایی خۆى له زه‌ریای ئارام زیاد ده‌كات.




