٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ به‌غدا،حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه‌ درێژ كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

وەزیری سامانە سروشتییەكانى هەرێمی كوردستان راى گەیاند، بۆ ئەوەى دەرفەتی زیاتر بەحكوومەتى ناوەند بدرێ و گفتوگۆكان درێژەیان هەبێ حكوومەتى هەرێم ماوەى هەناردەكردنى نەوتى بۆ دەرەوە درێژ كردەوە.


وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئاشتی هەورامی) بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ـی ڕاگەیاندووه‌، لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێم كار دەكەن خەرج بكا تا هەرێم بەردەوام بێ لە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە و ڕێژەكەشی زیاتر بكا.

(هه‌ورامی) هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌ كه‌ بڕیار بوو ئەگەر بەغدا پارەی كۆمپانیاكانی نەوت نەدا ئەمڕۆ دوایین ڕۆژ بێ كە حكوومەتی هەرێم نەوت هەناردەی دەرەوە بكا، بەڵام بەهۆی پشووەكانی جەژن و بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بەهەموو لایەنەكان بۆ گفتوگۆ بدرێ، حكوومەتی هەرێم بڕیاری دا تا 15ی ئەیلوول/سێپتێمبەرى داهاتوو ماوەی هەناردەكردنی نەوت هەرێم درێژ بكاتەوە، ئەو كات ئەگەر پارەی كۆمپانیاكان نەدرا بڕیاری خۆمان دەدەین.

حكوومەتى هەرێم دەڵێ لەسەر بەغدا پێویستە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار بەكۆمپانیا بیانییەكان بدا كە لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان لە كەرتى نەوتدا دەكەن، بەڵام بەغدا تەنیا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنى نێزیكەى 560 ملیۆن دینار كردووە.

حكوومەتى هەرێمی كوردستان لە نیسانی رابردوو بەهۆى خەرجنەكردنى كرێی كۆمپانیا بیانییەكان كە لە هەرێم لە بوارى نەوتدا كار دەكەن هەناردەكردنی نەوتى لە رێگەى حكوومەتى ناوەندەوە راگرت، بەڵام لە 2ى ئابی رابردوو جارێكی تر هەناردەى نەوتى دەست پێ كردەو

هەواڵی پەیوەندیدار