سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه 1/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئه‌مینداری گشتی یه‌كیه‌تی زانایانی جیهانی ئیسلامی و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له سه‌ر رێكخستنه‌وه و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان وه‌ك پێویستیه‌كی ئه‌م قۆناخه كرده‌وه.
تاوتوێكردنی ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد به بایه‌خدانیان به‌و ره‌وشه .




