سه‌رۆك بارزانی بروسكه‌یه‌كی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكاری خوای لێخۆشبێت شێخ مسته‌فا شێخ ره‌ئوف به‌رزنجی كرد

سەرۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شێخ مسته‌فا شێخ ره‌ئوف به‌رزنجی بروسكه‌یه‌كی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری خوای لێخۆش‌بوو كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوای لێخۆشبێت شێخ مسته‌فا شێخ ره‌ئوف به‌رزنجی . به‌خه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوای لێخۆشبێت شێخ مسته‌فا شێخ ره‌ئوف به‌رزنجیم پێ گه‌یشت به‌م بۆنه خه‌ومناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری و گشت بنه‌ماله‌ی سادات و شێخانی به‌رزنجی ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم سه‌بوری و ئارامیان پێ ببه‌خشێ و خوای لێخۆشبێتیش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیه راجیعون
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




