پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌توانا مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات

بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی خوالێخۆشبوو دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات
سڵاوی خواتان لێبێت..
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم خه‌یاتم پێگه‌یشت كه رۆژی شه‌ممه 1/9/2012 كۆچی دوایی كرد، خوالێخۆشبوو كه‌سێكی دڵسۆز و نشتیمانپه‌روه‌ر بوو، هه‌میشه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی كوردانه و په‌یوه‌ست بوو به رێبازی كوردایه‌تی، وێڕای كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كارمه‌ندێكی لێهاتووی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به دنیای نووسین و وشه به‌خشی و ساڵانێكی زۆر وه‌ك نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی به‌توانای زمانی عه‌ره‌بی و كوردی خزمه‌تی بواری نووسین و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕانی كرد.
هه‌ڵبه‌ت كۆچی دوایی كه‌سێكی به توانای وه‌ك مامۆستا ئیبراهیم كه به ئه‌زموونی له بننه‌هاتووی خۆی ده‌یان و سه‌دان قوتابی پێگه‌یاندووه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواره‌كانی نووسین و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕان و رۆژنامه‌گه‌ریی و راگه‌یاندن كردووه، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و بوارانه‌ی خوالێخۆشبوو به‌بێ سره‌وتن خزمه‌تی تێدا ده‌كرد.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم ده‌كه‌م و له یه‌زدانی گه‌وره داواكارم رۆحی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به ئێمه و ئێوه و دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت، ئومێده‌وارم ئه‌مه دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و خوای مه‌زن ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه جێهێشتبێت.
" انا لله وانا الیه را‌جعون"
فوئاد حوسێن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
1/9/2012




