فه‌لاح مسته‌فا: قوتابی"دونیا" شانازییه‌کى تری بۆ گه‌لى کوردستان تۆمارکرد

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت پێشوازى له خاتوو دونیا بایز که‌ریم، کچه قوتابی کوردی یه‌که‌مى سه‌ر ئاستى عێراق له به‌شى وێژه‌یى کرد.
له‌دیدارێکدا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت پیرۆزبایی له خاتوو دونیا کرد به بۆنه‌ی بده‌سته‌وه‌هێنانی ئه‌م پله‌یه و هیواشی خۆاست که نموونه‌ی وه‌ک ئه‌و له نێو قوتابیانی کوردستان زۆر بن .
هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌ره‌وه گوتى " هه‌وڵ و تواناکانى تاکى کورد پێشینه‌کى له مێژینه‌ى هه‌یه که ده‌توانێت له هه‌موو بوارێک شوێن په‌نجه‌ى خۆى به دیار بخات، به‌ڵام رێگه‌نه‌دانی دوژمنان و نه‌حه‌زان هه‌میشه له‌مپه‌ر بوونه له‌به‌ر ده‌م پێشکه‌وتن و داهێنانه‌کانى تاکى کورد، به‌ڵام هه‌وڵ و کۆششه‌کانى کچه کوردێکى وه‌کو تۆ توانى ته‌کانێکى تر بخه‌نه سه‌ر شانازیه‌کانى گه‌لى کورد".
له به‌رامبه‌ردا، قوتابی دونیا سوپاسی به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت کرد و ستایشى هه‌وڵه‌کانى به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم کرد، به تایبه‌تى راسپارده‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ى به مه‌به‌ستى درێژه‌دان بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
له کۆتایدا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه پشگیری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ربڕی بۆ قوتابی دونیا بایز که‌ریم به‌مه‌به‌ستی درێژه‌پێدان به‌خوێندن له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات .




