عه‌بدولباست سیدا: به‌م نزیكانه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریا فراوانتر ده‌بێت

عه‌بدولباست سیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌م نزیكانه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا فراوانتر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی چه‌ند گروپ و لایه‌نێكی سیاسیی دیكه‌ی نه‌یاری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌خۆبگرێت.
گوتیشی: گۆڕانكارییه‌كان به ئامانجی زیاكردنی كادیری دڵسۆزه و چالاكه له‌ریزی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
سیدا له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا كه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوریا سازی كردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كه، بارودۆخه‌كه روو له باش بوون بكات.




