د. رۆژ: هه‌ولێر ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست به دانووستان بكاته‌وه

د. رۆژ نوری شاوێس ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ده‌ست به‌دانووستان بكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌كرێ كێشه‌ی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
د. رۆژ نوری شاوێس، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی كوردستانی رایده‌گه‌یێنێ "كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌ست به گفتوگۆكانی بكاته‌وه بۆ كۆتایی هێَنان به ناكۆكییه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز كه ماوه‌یه‌كی زۆر دواخراوه".
د. رۆژ ئاماژه به‌وه ده‌كات "هه‌رێمی كوردستان پێیوایه ده‌كرێت ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكرێت له رێگه‌ی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازی ساڵی 2007 كه ئه‌و ره‌شنووسه به ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌ڵاڵه كراوه".




