سیدا فراوان بوون و په‌یوه‌ندی كردنی ئۆپۆزسیۆن سوریا به‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریای ئۆپۆزسیۆن، فراوان بوون و په‌یوه‌ندی كردنی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه به‌و ئه‌نجومه‌نه راگه‌یاند.
"عه‌بدولباسیت سیدا" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا به‌م نزیكانه فراوانتر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی چه‌ند گروپ و لایه‌نێكی سیاسیی دیكه‌ی نه‌یاری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌خۆبگرێت، وتیشی: گۆڕانكارییه‌كان به ئامانجی زیاكردنی چالاكه‌وان و كادیره دڵسۆزه‌كانه له‌ریزی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
سیدا له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنكه‌یدا كه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوریا سازیكردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كه، بارودۆخه‌كه روو له باش بوون بكات.
لێدوانه‌كانی "عه‌بدولباسیت سیدا" له كاتێكدایه، كه پێشتر‌و دوابه‌دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا، به‌سمه قه‌زمانی رایگه‌یاندبوو: كه ئه‌نجومه‌نی نابراو دابه‌شكراوه‌و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی نییه سه‌باره‌ت به یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی ئۆپۆزسیۆن له‌دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.




