وه‌زیری گه‌یاندنی پێشووی عێراقی: ده‌ركرام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمزای گرێبه‌ستی گه‌نده‌ڵیم بۆ مالیكی نه‌كرد

محه‌مه‌د عه‌لاوی ده‌ڵێ ده‌ستم له كار نه‌كشاندووه‌ته‌وه به‌ڵكو ده‌ركراوم، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمزای گرێبه‌ستی گه‌نده‌ڵیم بۆ مالیكی نه‌كردووه.
محه‌مه‌د عه‌لاوی، وه‌زیری گه‌یاندنی پێشووی عێراقی رایگه‌یاند "من ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكه‌شی حكومه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵكو نامه‌یه‌كم بۆ مالیكی ناردووه تێدا ته‌ستێواردانه‌كانیم بۆ وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشانكردوه، بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌شم به‌نامه بۆ ناردووه چونكه ماوه‌ی ساڵێكه سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یهێشتووه بیبینم .
وه‌زیری گه‌یاندنی پێشووی عێراق گوتیشی "ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكردووه‌ته‌وه، نامه‌ی دووه‌مه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی بنێرم، ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوونامه‌كه‌ش یه‌ك ئامانجه ئه‌ویش سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌بوو كه ده‌یكرده سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه، هه‌ر له وه‌رگرتن و ده‌ركردنی كارمه‌نده‌وه بێت، تاوه‌كو گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی گه‌یاندن، له‌هیچ جارێكیشدا وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرتووه".
پێشتر تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی ئاشكرای كرد، ئاژانسه‌كانی پاراستنی عێراقی كه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، چاودێری خستووه‌ته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانی هه‌ندێك له به‌رپرسه عێراقیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پشتگیری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یان كردووه له مالیكی.
تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ده‌سته‌یه‌كی بێلایه‌نه، به‌رپرسه مۆڵه‌تدانی په‌خشی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان و كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل له عێراق، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی عێراقی پله‌دار ده‌یگێڕێته‌وه كه "ئه‌و ئاژانسانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و هه‌واڵگری عێراقین، چاودێری هه‌موو جوڵه‌یه‌كی نه‌یارانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه كردبوو، ئه‌و چاودێری كردنه گه‌شتووه‌ته راده‌ی چاودێری هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌كان و گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان .




