به بۆنه‌ی کوتایی هاتن به کاره‌کانی و له رێ و ره‌سمه‌کدا دۆستی گه‌لی کوردستان د. فریدریک تیسۆ ماڵئاوایی له هه‌رێمی کوردستان کرد

به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن سووره جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و د. فۆئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و نه‌وازد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له کونسڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم و ئاژانسه‌کانی سه‌ر به ( UN ) و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جه‌ماوه‌ره‌ک له دۆستان و هه‌ڤالانی کونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا ، به‌رێز د. فریدریک تیسۆ کونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان له رێ و ره‌سمه‌کدا له هوڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا و به بۆنه‌ی کوتایی هاتن به کاره‌کانی ، ماڵئاوایی له هه‌رێمی کوردستان کرد.
سه‌ره‌تایی ئه‌م رێ و ره‌سمه‌دا به کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی ده‌ستیپێکرد که له ژماره‌یه‌ک له تابلۆکانی فۆتۆگرافی پێکهاتبوو و ده‌ربڕین له کار و خه‌بات و رۆڵ و هه‌وڵوێسته‌کانی د. فریدریک تیسۆ ده‌کرد له ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵی رابڕدوو که وه‌کو دۆستێکی نزیک و خه‌مخۆرێکی دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان و دیبلۆماسێک له هه‌رێمی کوردستان کاری کردووه.
پاشان حه‌سه‌ن سووره جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یڤێک به‌م بۆنه‌یوه پێش که‌شی کرد وتێدا رۆڵی کونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا د. فریدریک تیسۆ له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ وه‌کو چاڵاوانێکی مرۆڤ دۆست له خزمه‌تی گه‌لانی چه‌وساوه و ماف خوراو به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌ڵوێست و ده‌ستکه‌وته‌کانی خاتوون دانیال میتیران هاوسه‌رۆکی پێشوویی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستانی کرد و گوتی: گه‌لی کوردستان زۆر سه‌ربڵنده که هه‌ڤال و دۆستانی وه‌کو خاتوون دانیال میتیران و د. فریدریک تیسۆی له نێو میلله‌تێکی وه‌کو میلله‌تی فه‌ره‌نسای ئازادی خۆاز و پێشکه‌وتنخۆازی دا هه‌یه.
هه‌ره‌وه‌ها په‌یڤی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه پێش که‌شکراو تێدا به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه سوپاسی د. فریدریک تیسۆ کونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان کرد که له ماوه‌ی پێنچ ساڵی کارکردنی له هه‌رێم جگه له دیبلۆماسێک ،توانی درێژه‌ی به‌و خه‌بات و تێکوشانه‌ی خۆی بدات له چۆارچێوه‌ی خزمه‌تکردنی گه‌لان و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی .هه‌رووه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا که د. فریدریک تیسۆ له ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه وه‌کو پزیشکێک خه‌مخۆری گه‌لی کوردستان بووه و به‌شداربووه له ئازار و رۆژه سه‌خته‌کانی گه‌له‌که‌مان و به‌شێک له مێژووی به‌رێز تیسۆ تێکهه‌ڵبوویه به مێژوویی گه‌لی کوردستان وگۆتی: رۆڵ و هه‌ڵویسته‌کانی که‌سانی مرۆڤ دۆست وه‌کو به‌رێز تیسۆ و خاتوون دانیال میتیران له هه‌مبه‌ر گه‌لی کوردستان ئه‌و راستییه به‌ده‌ر ده‌خه‌ن که خه‌بات و تێکوشان و داواکاری گه‌لی کوردستان له پێناو به‌ده‌سته‌وه‌هێنانی مافه‌کانی ره‌وان و له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خه‌بات و رۆڵ و هه‌ڵویسته مرۆڤ دۆستانه‌بووه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوته قوناغێکی پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن کیانێکی دیموکراسی و سه‌رکه‌توو که هه‌موو دۆستانمان شانازی پێوه ده‌که‌ن.
دواتر نه‌وازی هادی پارێزگای هه‌ولێر له وته‌یه‌کی دا باس له کار و به‌رنامه و ده‌سته‌که‌وته‌کانی کونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان کرد و گوتی: د. فریدریک تیسۆ رۆڵیکی گرنگی هه‌بوو له زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا و به‌رفراوانبوونی بازنه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بۆ ته‌واوی بواره‌کان وه‌کو بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و کلتووری ورۆشنبیری و زانستی و به‌تایبه‌تی هاوکاری زانستی نێوان زانکۆکانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسا و وه‌رگرتنی قوتابیانی کوردستان به رێژه‌یه‌کی باش له زانکۆکانی فه‌ره‌نسا.
دواتر د. فریدریک تیسیۆ له په‌یڤێکدا سوپاسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی که جگه له پزیشکێک ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ره‌خسا وه‌کو دیبلۆماسێک کار له هه‌رێمی کوردستان بکات،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ته‌کیدکرده‌وه که به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه وکاره‌کانی دا له چۆار چێوه‌ی خزمه‌تکردنی گه‌لان و میلله‌تانه‌ی ماف خوراو و هه‌ر ده‌مێنێته‌وه وه‌کو دۆستێکی نزیکی گه‌لی کوردستان .
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه و له کوتایی رێ وره‌سمه‌که‌دا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ئێواره‌خوانێک بۆ به‌رێز د. فریدریک تیسیۆ رێکخست.




