عه‌مار حه‌كیم : له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێك ده‌خه‌ینه‌وه

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی نییه، په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا رێكدخه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی له پارێزگای میسان نیگه‌رانی خۆی له كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی عیراقه‌وه ده‌ربڕی، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌هاری عه‌ره‌بی بووه به هاوینێكی گه‌رم و ره‌نگه ئاگره‌كه‌ی بگاته عیراق.
عه‌مار حه‌كیم بۆ هه‌وادارانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران نییه .
حه‌كیم وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشتیمانی و نامانه‌وێت بچنه سه‌ركێشییه‌كه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دیارنه‌بێت، له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی نین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی عیراق له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه و پشتیوانی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا دابینكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ئه‌ركی حكومه‌ت ده‌زانن.
هاوكات سه‌رسوڕمانی خۆشی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر گێڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عیراق كه سه‌ر به حزبی به‌عس بوون بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و دابه‌زاندنی پله‌ی سه‌ربازی ئه‌و "موجاهید"انه‌ی كه دژی دیكتاتۆریه‌ت بوون به بیانووی كه‌می شاره‌زایی سه‌ربازییان، داواشیكرد كه له‌سه‌ر بنه‌مای دروست كه تیایدا رێز له‌و كه‌سانه بگیرێت كه دژی دیكتاتۆریه‌ت جه‌نگاون، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عیراق بنیات بنرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق وتی: "له ده‌یه‌كانی رابردوودا له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد دژی دیكتاتۆریه‌ت بووین و خوێنمان تێكه‌ڵاو بووه و پێكه‌وه زوڵم و زۆرمان چه‌شتووه و خه‌باتمان كردووه له‌پێناوی نیشتماندا"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مان په‌یڕه‌و به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رێز و حورمه‌تی بۆ كوردستان و گه‌له‌كه‌ی هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور رێكده‌خه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ناكۆكی دروست بوو ئه‌وا له‌ڕێی میكانیزمی یاسایی و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه چاره‌ی ده‌كه‌ن.




