٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەممەی داهاتوو 50 كۆمپانیای نەوت هەگبەی خۆیان بۆ هەرێم دەكەنەوە

سەرچاوە: Hewler

دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی نەوت و غازی هەرێم لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەولێر دەست پێ دەكات.

بەڕێوەبەری پێشانگە نێودەوڵەتییەكانی هەولێر عەبدوڵڵا محەممەد دەڵێت: “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی نەوت و غازی هەرێم لە هەولێر دەست پێ دەكات.”

لە ماوەی 4 ڕۆژی ئەو پێشانگەیەدا، دەرفەتی گرێبەستكردنی كۆمپانیا نێوخۆیی و جیهانییەكان دەڕەخسێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەتوانێت گرێبەستی نوێ لە بواری نەوت و غازدا واژۆ بكات.

دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و غاز، پاڵاوتن و ڕاكێشانی هێڵەكانی گواستنەوە، ئەو بابەتانەن كە هەرێم دەیەوێت سەرمایەگوزارییان تێدا بكات و پەرەیان پێ بدات.

كۆمپانیای وڵاتانی ئەمەریكا، نەرویج، كەنەدا، ئەڵمانیا، سویسڕا، ڕۆمانیا و چەند وڵاتێكی دیكە تواناكانیان لەو پێشانگەیەدا دەخەنە ڕوو.

هەرێمی كوردستان كە بە نیازە تا ساڵی 2015 ڕۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی وڵاتانی خاوەنئەزموون وەك خوێن بۆ دەمارەكانی كەرتی وزە دەبینێت.

هەرێم كە لە بواری وزەدا لە هیچەوە دەستی پێ كرد، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و بە نیازە تا كۆتایی ئەمساڵ بیگەیەنێتە 300 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێكدا.یەدەكی نەوتی هەرێم بە 45 ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت و غازەكەیشی بە 2.8 تا 5.7 تریلیۆن مەتر سێجا خەمڵێندراوە.

ئەگەر پلانەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ساڵی 2015ـدا بێتە دی و هەر بەرمیلێك نەوت بە 100 دۆلار بفرۆشرێت، تەنیا داهاتی ساڵانەی نەوتەكەی 36 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەبێت كە سێ هێندەی بودجەی ئێستایەتی

هەواڵی پەیوەندیدار