موحسین سه‌عدون ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له 38 ئه‌ندام بۆ 17 ئه‌ندام كه‌مده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكێكی نوێ بۆ لیژنه‌كه داده‌نرێت و ئه‌و كه‌سه‌ش موحسین سه‌عدون ده‌بێت.
حه‌سه‌ن جیهاد بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێر وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 زۆر بوو, هه‌مووجار له‌دانیشتنه‌كان له‌به‌ر ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی, كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌درا، بۆیه بڕیار درا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه كه‌مبكرێته‌وه.
جیهاد روونیكرده‌وه: دوای كه‌مكردنه‌وه، هه‌شت ئه‌ندام بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و شه‌ش ئه‌ندام بۆ عێراقیه و سێ ئه‌ندام بۆ هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ لیژنه دیاری ده‌كرێت, ئه‌ویش له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌بێت و ئه‌و كه‌سه‌ش موحسین سه‌عدون ده‌بێت.




