٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێم: پەرلەمان بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەستوورەوە دەدا

سەرچاوە: KDP.info

دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ پێوەندی بە پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، پەرلەمانی كوردستان دەتوانێ بڕیار لەسەر ئەم دەستوورە بدا.

دکتۆر فوئاد حوسێن روونی كردەوە، كاتی خۆی ڕەشنووسی ئەم دەستوورە پەرلەمانی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، ئەو كات كۆدەنگی لەسەر ڕەشنووسەكە هەبوو.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستە پێشنیاز هەیە كە جارێكی تر ئەم دەستوورە بگەڕێنرێتەوە پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆی لەسەر بكرێ، یان چەند مادەیەكی دەسكاری بكرێ، ئەو كارە هیچ پێوەندییەكی راستەوخۆی بەسەرۆكایەتیی هەرێمەوە نییە، بگرە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، پەرلەمانی كوردستان بڕیار لەم بارەیەوە دەدا ئاخۆ بگەڕێتەوە یان نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، بۆیە سەرۆكایەتیی هەرێم هیچ پێوەندییەكی پێوە نییە.

لە 24ی حوزەیران/یۆنیۆی 2009دا پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی 97 پەرلەمانتار لە كۆی 111 پەرلەمانتار و بەدەنگی 96 ئەندام دەستووری هەرێمی كوردستانی پەسند كرد كە لە 122 مادە پێك هاتووە، بەڵام تا ئێستە نەخراوەتە راپرسییەوە.

لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی كوردستان داوا دەكەن دەستووری هەرێم بگەڕێنرێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار