سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی شاره‌وانی سوور له ئامه‌د و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 30/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له به‌رێز عه‌بدوڵلا ده‌میرباش سه‌رۆكی شاره‌وانی سوور له ئامه‌د و شاندێكی یاوه‌ری .
له دیدارێكدا ، كه سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای دهۆك ئاماده‌ی بوو ، سه‌رۆكی شاره‌وانی سوور له ئامه‌د نیازی سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه بۆ باسكردنی ره‌وشی شاری ئامه‌ده بۆ خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك له ڕووی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و مێژووییه‌وه و پاش ته‌واوبوونی ئه‌و سه‌ردانه‌ش شاندێكی شاره‌وانی دهۆك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی ئامه‌د ده‌كات و مه‌به‌ستیش له هه‌ر دوو سه‌ردانه‌كه ئاشنابوونی هه‌ر دوولایه به ره‌وشی یه‌كتر .
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له هه‌ر دوو شاره‌وانی كرد و ته‌ئكیدی له سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و توركیای كرده‌وه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوانیان .




