٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 30/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له‌ به‌رێز فرێدریك تیسۆ كونسولی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی .

له‌ دیدارێكدا ، كونسولی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی خۆی به‌ كاركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ هه‌رێم هاتونه‌ته‌دی ، ده‌ربڕی و سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا پشتگیریی له‌ كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێم كردووه‌ .

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونی به‌رێز تیسۆی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسا وه‌ك دۆستێكی دێرینی گه‌لی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و كاری ئاینده‌یدا.

هەواڵی پەیوەندیدار