سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نه‌دیم زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 30/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له به‌رێز نه‌دیم زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
له دیدارێكدا ، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان ، به تایبه‌تی له بواری گه‌شه‌پێدانی ئابووری و هاندانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا خرایه به‌رباس و هه‌ر دوولا خۆشحاڵی خۆیان به ئاستی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵیی ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه هه‌نگاوی باشتر له‌و بواره‌دا بنرێت.




