راگه‌یاندنی په‌رله‌مان: هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی دانوستان به گرنگ ده‌زانن

راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: تاكو ئێستا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی دانوستان یه‌ك دو پرۆژه له‌به‌رده‌ستدایه، چاوه‌ڕێی پرۆژه‌ی حكومه‌تیش ده‌كرێت وه‌كو لایه‌نی جێبه‌جێكار، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێكهاتوو بۆ ئه‌م بابه‌ته ره‌شنوسی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و گشتگیر ئاماده‌بكات و له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت، ئاشكرایكرد، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی دانوستان كۆكن.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان تاریق سارمه‌می به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: دوای ئه‌وه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، یه‌كیان له ناوه‌ڕاستی مانگی ره‌مه‌زان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و لیسته كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی كورستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری بوو، هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆكبوون.
وتیشی: تا ئیستا یه‌ك دوو پرۆژه له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهات یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه به پێویستیان زانی حكومه‌تی هه‌رێم كه لایه‌نی جیبهجێكردنه، داوایان لێ‌كرد پرۆژه‌ی هه‌بێت، له ئێستادا چاوه‌ڕێده‌كرێت حكومه‌ت پرۆژه‌كه‌ی خۆی ته‌واو بكات و بینێرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ی كه له‌لایه‌ن حزب و په‌رله‌مانتارانی به‌شداربوو له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه خراوه‌ته‌روو، ئه‌و لیژنه‌یه بتوانێت ره‌شنوسی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و گشتگیر ئاماده‌بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار پیشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات، له‌وێوه په‌سه‌ندبكرێت.
روونیكرده‌وه: وه‌كو بنه‌مایه‌كی گشتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی دانوستان كۆكن، به‌ڵام تێڕوانینی جیاواز له‌سه‌ر رۆل و ئه‌رك و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پیوه‌ی پابه‌ند ده‌كرێت، ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه رێككه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌دات ده‌بێ بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مان و له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت واته په‌رله‌مان بكرێته مه‌رجه‌ع بۆ هه‌موو بڕیارێكی كۆتایی.




