دادگایه‌كى ئۆسلۆ سزاى یه‌ك ساڵ زیندانى به سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پاند

به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، دادگایه‌كى نۆروێژى بڕیارى یه‌ك ساڵ زیندانى به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پاند. به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئه‌و وڵاته شیل ماكنا بۆندڤیك و هه‌روه‌ها هاندان بۆ ئه‌نجامدانى كارى تیرۆریستى دادگایه‌كى شارى ئۆسلۆ بڕیارى یه‌ك ساڵ زیندانى به سه‌ر نه‌جمه‌ددین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا كرێكاردا سه‌پاند،
پێشتریش دادگا به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئارنا سۆلبیرك سه‌رۆكى پارتى چه‌پڕٍه‌وى توندڕه و وه‌زیرى شاره‌وانیه‌كانى نۆروێژ و سێ هاووڵاتى نیشته‌جێى ئه‌و وڵاته سزاى پێنج ساڵ زیندانى و پێبژاردنى به بڕى 100 هه‌زار كرۆنى نۆروێژى به سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پاندبوو.




