دهۆك .. رێوره‌سمێك بۆ یادى 38 ساڵه‌ى له‌سێداره‌دانى شه‌هید له‌یلا قاسم به‌ڕێوه‌چوو
بۆ رێزگرتن له یادى له‌سێداره‌دانى شه‌هید (له‌یلا قاسم)، كه له رێككه‌وتى 12ى ئایارى ساڵى 1974 له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسى له‌ناوچو له‌سێداره‌درا، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى دهۆكى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ئه‌و یاده‌ى زیندوكرده‌وه و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ندین پارچه شعر و وتار به‌یادى شه‌هید كردنى له‌یلا قاسم، كه وه‌ك كچه كوردێك پارێزگارى له مافه‌كانى گه‌لى كورد كردوه، پێشكه‌ش كران.




