روونکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی وشکبوونی ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ند

تێبینی ده‌کرێت که ناوبه‌ناو له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا باس له وشکبوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌ند ده‌کرێت که له کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گاته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، بۆ ده‌رخستنی راستیی و هۆکاره‌کانی وشکبوون و کاریگه‌ریی له بواری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه پێویستیانه‌ی که وه‌زاره‌ت ناویه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته، به پێویستمان زانی ئه‌م روونکرنه‌وه‌یه بخه‌ینه به‌رده‌م هاووڵاتیان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن:
ڕێژه‌ى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند نزیکه‌ى (130کم) له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه تا گه‌یشتنى و ڕژانى بۆ ناو ئاوى ڕووبارى سیروان له شارى جه‌له‌ولا نزیکه‌ى (50کم) ى ده‌که‌وێته ناو خاکى عێراقه‌وه.
ڕێژه‌ى ئاوى ڕووباره‌که له ناو عێراقدا له ساڵانى پێشوودا ، پێش ووشکه‌ساڵى له وه‌رزى هاویندا ده‌گه‌یشته (2ــ3م3/چرکه)و له وه‌رزى زستاندا نزیکه‌ى (30م3/چرکه)به‌ڵام له کاته‌کانى بوونى لافاو دا نزیکه‌ى (200م3/چرکه)دا بووه.
له که‌ناره‌کانى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند (5)جۆگاى ئاودێرى سه‌ره‌کى هه‌بووه که هه‌موویان خۆڵین و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کى کۆتکریتى له سه‌ریان دروست کراوه وه‌کو ده‌رگاو پردى په‌ڕینه‌وه و سایفۆنات ئه‌وانیش به چه‌ند زنجیره‌یه‌ک له سه‌ره‌تاى ڕووباره‌که‌وه که ئه‌م جۆگانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن ، که‌ناڵى ئاودێریى حاجى قه‌ره ،که‌ناڵى ئاودێرى خانه‌قین ، که‌ناڵى ئاودێرى عه‌لیاوه‌ى کۆن ، که‌ناڵى ئاودێرى عه‌لیاوه‌ى تازه ، که‌ناڵى ئاودێرى قوڵایى .
له‌و کاته‌دا ئه‌و که‌ناڵه ئاودێریانه له کۆندا ڕێژه‌یه‌کى ئاوى باشیان هه‌بوو بۆ نزیک بونه‌وه‌ى ئاودانى هه‌موو زه‌ویه‌کان و به‌راوکردنیان، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا هه‌موو ئه‌و که‌ناڵانه تووشى ووشکایى بوون جگه له وه‌رزه‌کانى زستان و به‌هار که‌ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆى ووشکانى و ووشک بوونى ناوچه‌که‌و سووتانى هه‌ندێ له باخه‌کانى ناوچه‌که بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێژه ئاوه‌ى که له ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند هه‌بوو و بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئاودانى باخه‌کانیان، جوتیاره‌کان و هاوڵاتیانى ناوچه‌که بیرى ئیرتیوازىیان له ناو باخه‌کانیان لێداوه، یاخود گه‌یاندنى بڕێکى که‌م له ئاوى پرۆژه‌ى ئاودێرى باڵاجۆ به‌هۆى ترۆمپاوه له‌و شوێنانه‌ى که زه‌ویه‌کانیان نزیکن له پرۆژه‌که‌وه، سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌یش که درووست بوون:ـ له چوار ساڵى پێشودا ڕێژه‌ى ئاوى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند زۆر که‌مى کردووه تاکو کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى له وه‌رزی هاویندا به‌ته‌واوى ئاوى لێ بڕا ، به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌تایبه‌ت له دوو ساڵى راِبردوودا به ته‌واوى ئاو له ڕوباره‌که بڕا بۆ ماوه‌ى (3 ــ 4 ) مانگ که ئه‌م بڕینى ئاوه‌ش له ڕووباره‌که هۆکارێکى گه‌وره‌بوو بۆ وشکبوونی باخ وبێستانه‌کان که باسمان له‌وه‌کرد وه‌کو هه‌بوونى وشکایى و سووتان به‌هۆى وشک بوون و به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زۆر له وه‌رزى هاویندا به تایبه‌تى له ئه‌م ساڵدا چه‌ند ڕووداوى سووتان و که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر هه‌بووه له باخه‌کان و وشک بوونیان ، هه‌روه‌ها بڕینى ئاوى خواردنه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌کێک و ناوچه‌کانى شارى خانه‌قین که‌پشتیان به ئاوى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند ده‌به‌ست،له ڕێگاى پرۆژه‌کانى ئاوى خواردنه‌وه‌وه، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییه‌کى زۆرى دروست کردووه بۆ ژینگه‌و ئاووهه‌واى ناوچه‌که و به بیابان بوون که ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که زیاتر له 36300 دۆنم له‌و زه‌وییانه به‌راو بوون و ئاودێرى کراون له سه‌ر ئه‌و ڕووباره که زۆربه‌ى له‌و زه‌وییانه گۆڕاون بۆ زه‌ویى دێمى به‌هۆى که‌میى ئاو له ڕووباره‌که‌دا و بڕینى به شێوه‌یه‌کى ته‌واوى که ڕێژه‌ى زیاتر له‌و زه‌ویانه به ته‌واوى ڕوو له بیابانى ده‌که‌ن .
هۆکاره‌کان :ــ
به هۆى نه‌بوونى هیچ ڕێکه‌وتنێک له چوارچێوه‌ى چۆنییه‌تى دابه‌ش کردنى ڕێژه‌ى ئاو له‌گه‌ڵ لایه‌نى کۆماری ئیسلامیی ئێران و قۆرخ کردنى ئه‌و خاڵه لاوازه به چه‌ند ڕێگایه‌ک له‌وانه:ـ هه‌بوونى پرۆژه‌ى ئاودێرى زۆر له‌سه‌ر ڕووباره‌که له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه تاکو سنورى عێراق ، چڕبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌کى زۆر له به‌روبوومی کشتوکاڵ به درێژایى که‌ناره‌کانى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند له لایه‌ن جوتیارانى وو‌ڵاتى ئێران
ڕێنمایى و چاره‌سه‌ر:ـ
دروست کردنى به‌ربه‌ست له سه‌ر ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕووبه‌رێکى زۆر که‌م ئاو گل ده‌داته‌وه له ناو زه‌وى عێراقى ،به‌ربه‌سته‌که پشت ده‌به‌ستێت به ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند،له لایه‌ن وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراقه‌وه ده‌ست کراوه به دروست کردنى به‌ربه‌ستێک که له‌م کاته‌دا تاکو پڕبوونى ئه‌م به‌ربه‌سته و بوونى ڕێژه‌ى کۆتایى هێنان به کێشه‌ى ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند،پێشنیاری دووه‌م ، وا دابنێین به چاره‌سه‌رێکى زۆر به په‌له له ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا که هاوکارى چاره‌سه‌رى کێشه‌که بکات که ئه‌ویش ده‌ست به‌کاربوونى (هۆبه‌ى وه‌گه‌ڕخستنى ئاودێریى شارى خانه‌قین) بۆ گه‌یاندنى ئاوى پرۆژه‌ى ئاودێریى باڵاجۆ بۆ ناو ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند له کۆتایى شارى خانه‌قین که هۆکارێکه بۆ گه‌یاندنى ڕێژه‌یه‌کى ئاوى که‌م له ئاو نزیکه‌ى (0،25م3/چرکه)دا بۆ ناو ڕووباره‌که له‌م کاته‌دا که ئه‌وه‌ش بڕێکى زۆر که‌مه،کۆنکریت کردنى ئه‌م پرۆژه‌یه هۆکارێک ده‌بێت بۆ زیاتر بوونى ڕێژه‌ى ئاو و گه‌یشتنى به ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند به ڕێژه‌یه‌کى که‌م.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستی کردووه به دیراسه‌و نه‌خشه سازى و دیزاینى به‌ربه‌ستێکى نقوم بوو، له‌گه‌لڕ ڕێکخه‌رێک له سه‌ر ڕووبارى سیروان له ناوچه‌ى (به‌رده‌سوور )که ده‌که‌وێته باکوورى شارى که‌لاره‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و کار بکرێت بۆ دروست کردنى که‌ناڵێک له به‌ربه‌سته‌که‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى به‌ربه‌سته‌که ده‌توانرێت بڕێکى ئاوى زۆر بگوازێته‌وه له ڕووبارى سیروانه‌وه بۆ ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ند ئه‌گه‌ر که‌ناڵێکى بچووکیش هه‌بێت ده‌توانێت بڕێکى زۆر له ئاو بگه‌یه‌نێته ڕووباره‌که، له‌و کاته‌شدا ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێت له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئاودێریی باڵاجۆ له یه‌ک کاتدا که ئه‌و کێشه‌یه دووباره نابێته‌وه،ـ کار بکرێت بۆ دروست کردنى چه‌ند به‌ربه‌ستێکى نقومبووى بچووک یان دوو به‌ربه‌ست له ناو شارى خانه‌قین به به‌رزیی3-4م له‌و کاته‌دا له‌وانه‌یه بتوانرێت بڕێک له ئاو گل بدرێته‌وه هه‌رچه‌نده که‌میش بێت ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێت بۆ ئاودێرى کردنى ئه‌و زه‌ویانه‌که له پێشدا باسمان لێوه کردن، هه‌ر چه‌نده ڕێژه‌ی ئاوى گه‌یشتووى ئاوى پرۆژه‌ى باڵاجۆش که‌م بێت ده‌توانرێت کۆ بکرێته‌وه به هۆى ئه‌و به‌ر به‌ستانه‌وه له دواتردا به‌کار بهێنرێت بۆ ئاودێرى وئاوى خواردنه‌وه‌ى شاره‌که، سه‌ره‌رای ئه‌م رێگه‌و چاره‌سه‌رانه وه‌زاره‌تی کشتوکالڕ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو چه‌ند نووسراوێکی فه‌رمی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کردووه له حکومه‌تی ناوه‌ند به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق چونکه ئه‌م رووباره سیادییه‌و ده‌بێ کێشه‌که به رێگه‌ی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و کۆماری ئیسلامیی ئێران چاره‌سه‌ربکرێت،به‌ڵام تائێستا کێشه‌که وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و زیانه‌کانی وشککردنی ئه‌م رووباره‌ش ته‌نیا زیان به هه‌رێمی کوردستان ناگه‌یه‌نێت به‌ڵکو زیانی هه‌یه بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق.




