كوردێكی خه‌ڵكی شاری كه‌لار له تاقییكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی F16 پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه

حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به (رووداو)ی راگه‌یاندووە: به‌م دواییانه به‌شێكی دیكه له‌و قوتابیانه‌ی ده‌ستنیشانكراوه تاوه‌كو بچنه ئه‌مریكا بۆ خوێندن و مه‌شقكردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی F16 تاقییكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێ " ژماره‌یه‌ك قوتابی له‌سه‌ر ئاستی عێراق تاقییكردنه‌وه‌یه‌كیان كردووه له پاشكۆی سه‌ربازی له یه‌كێك له باڵیۆزخانه‌كان"، به‌ڵام ناوی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌هێنا كه تاقییكردنه‌وه‌كه‌ی لێكراوه.
حه‌سه‌ن جیهاد، كه هاوكات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانیه راشیگه‌یاند له تاقییكردنه‌وه‌كه‌دا كوردێك كه ناوی (دڵشاد)ه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كه‌لاره پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه و هه‌ر ته‌نیا ئه‌ویش له تاقییكردنه‌وه‌كه ده‌رچووه و ئه‌وانی دیكه سه‌رجه‌میان كه‌وتوون و ده‌رنه‌چوونه.




