هیومان رایتس وۆچ داوا له ولاَته دراوسێكانی سوریاده‌كات هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی سوریا بكه‌ن

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، داوا له وڵاتانی دراوسێی سوریا ده‌كات، سنووره‌كانیان به‌ڕووی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته كراوه بێت.
له‌مباره‌یه‌وه بیل فریلیك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌نابه‌ران له رێكخراوه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیی و به‌رده‌وام بوونی سه‌ركوتكردنی هاووڵاتیان، پێویسته سنووری وڵاتانی دراوسێ كراوه بێت به‌ڕووی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاداو له‌هه‌مان كاتدا رێز له ئیراده‌یان بگیرێت.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا ستایشی هه‌ریه‌ك له توركیا، عیراق، ئه‌رده‌ن و لوبنان كرد و له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه بۆ پێشوازی كردنی زیاتر له‌و ئاوارانه.




