سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق کرد

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز سوسومو هاسیگاوا باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.
له دانیشتێكدا ، هه‌ر دوولا تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی ژاپۆن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردن و بره‌وپێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تی له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ر دوولا گرنگن.
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن له سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه سه‌قامگیری سیاسی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌خولقێنێ و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م جۆره پرۆسه‌یه له باره ، بۆیه ژاپۆن ئاماده‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات و پسپۆری و شاره‌زایی ژاپۆن بگوازرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان . باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق راشیگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ژاپۆنی ئاماده‌ن به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی وێرای سوپاسكردنی باڵیۆز بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی كه له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كاندا بینی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ هه‌روه‌ها ته‌واوی ئاماده‌یی و كارئاسانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و پرۆژه‌كانی ژاپۆن نیشاندا.




